ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی فاستلینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی

ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی فاستلینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی
ئەمرۆ پێنچشەممە لە یاریگاكانی كوردستان خولی نایابی فاستلینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی دەستپێكرد، كە تیاییدا یانە بەشداربووەكان بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكرایە و خولەكەش بەشێوازی خول بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە بۆ قۆناغی دووەم سەردەكەوێت.
كۆمەڵەی یەكەم لە یانەكانی ( زاخۆ، كەركووك، شێروانە، هەندرێن، ئارارات، زێرەڤانی، هەولێر)
كۆمەڵەی دووەم لە یانەكانی ( گارە، برایەتی، پێشمەرگەی هەولێر، نەورۆز، سۆلاڤ، دهۆك) پێكهاتووە.
لە دەستپێكی خولەكە یانەی زاخۆ توانی یەكەم سێ خاڵی خولەكە بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ لە یانەی كەركووكی بردەوە و لە نێو یاریگەی خۆی یانەی شێروانە دوو خاڵی لە دەستدا، كاتێك یارییەكەی بەرانبەر یانەی هەندرێن بە ئەنجامی گۆڵێك یەكسانبوون.
لە پیرمام یانەی ئارارات میوانداری یانەی زێرەڤانی كرد و یارییەكە بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوون.
وا بڕیارە رۆژی هەینی سێ یاری تر ئەنجام بدرێت بەمشێوەی خوارەوە.
پێشمەرگەی هەولێر - نەورۆز
برایەتی - گارە
سۆلاڤ - دهۆك
یارییەكانیش كاتژمێر 2ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top