یەكێتی تۆپی پێی كوردستان شێوازی بەرێوەچوونی خولی كوردستانی دیاری كرد
1- خولەكە بەشێوازی دوو گروپ بە دوو قۆناغی هاتن و چوون ئەنجام دەدرێت و لە هەر كۆمەڵێك تیپی یەكەم و دووەم سەردەكەوێت بۆ قۆناغی دووەم و كۆتایی، لە قۆناغی كۆتایی بەشێوازی هاتن و چوون یارییەكان ئەنجام دەدرێت و یانەكانی پلەی یەكەم و دووەمی خولەكە دیاری دەكرێت.
2- یەك یانە بۆ خولی پلە یەكی كوردستان دادەبەزێت لە وەرزی 2016-2017 دواین یانەی گرووپی یەكەم و دواین یانەی گرووپی دووەم یاری یەكلاكەرەوە بەشێوازی هاتن و چوون ئەنجام دەدرێت و تیپی دۆراو دادەبەزێت.
3- لە خولەكە 13 یانە بەشداری دەكات ئەوەیش هەریەكە لە یانەكانی ( زێرەڤانی، دهۆك، نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر، هەندرێن، برایەتی، زاخۆ، ئارارات، كەركووك، شێروانە، هەولێر، گارە، سۆلاڤ).
یانە سلێمانی تاكە یانەیە، كە بەشداری خولەكە ناكات، بەڵام بەپێی سەرچاوەكان تا رۆژی سێشەممە بوار لە بەردەم یانەی سلێمانی هەیە بەمەبەستی پاشگەزبوونەوە لە بڕیارەكەی و بەشداریكردنی لە خولەكە لە وەرزی ئەمساڵدا.
رێبین رەمزی
