یاریزانانی هەولێر بوونە پاڵەوانی عێراق

یاریزانانی هەولێر بوونە پاڵەوانی عێراق
ئەمرۆ سێشەممە لە شاری بەغداد كۆتایی بە پاڵەوانێتی عێراق بۆ تێنسی سەر زەوی هات، كە تیاییدا لەسەر ئاستەكانی پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان و چەند تەمەنێك ئەنجامدرا.
لەسەر ئاستی تەمەنی 14 ساڵ و 16 ساڵ دوو یاریزانی شاری هەولێر توانیان نازناوەكە بە دەستبهێنن.
لە تەمەن خوار 16 ساڵ كورە یاریزانی شاری هەولێر سان تەحسین توانی پلە یەكەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی لە یاریزانی شاری هەولێر-ی عەلی ئەبو زەیدی بردەوە.
لە تەمەن خوار 14 ساڵ كورە یاریزانی شاری هەولێر محەمەد ئەبو زەید توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت بە شایستە.
چاوەڕوان دەكرێت ئەنجامی یاریزانەكانی تر لە ركابەرییەكانی تر باشتر بێت.
جێگەی باسە یەكێتی تێسنی سەر زەوی لقی هەولێر یەكێكە لە چاڵاكترین یەكێتیە وەرزشیەكانی شاری هەولێر و خاوەنی چەندین دەستكەوتە لەسەر ئاستی عێراق لە كوران و كچان.
رێبین رەمزی
Top