میلانی ئیتاڵی چاوی لە ئادەم ماهری یاریزانی ئایندهۆڤنە

میلانی ئیتاڵی چاوی لە ئادەم ماهری یاریزانی ئایندهۆڤنە
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كردووە یانەی میلانی ئیتالی هەوڵی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی هۆڵەندی یانەی ئایندهۆڤن ئادەم ماهر لە ماوەی وەرزی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو دەدات. لەمبارەیەوە رۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ سپۆرتی ئیتالی روونیكردۆتەوە بەڕێوەبەری هونەری یانەی رۆسۆنیری سینیسا میهایلۆڤیچ بڕوای تەواوی بە تواناكانی ئەو یاریزانە بە رەچەلەك مەغریبیە هەیە بۆ پتەوكردنی هێلی ناوەڕاستی یانەكە لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوو. هەروەها ئەو رۆژنامە ئیتاڵییە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە كارگێری یانەی میلان بڕی 12 ملیۆن پاوەندی ئامادە كردوو ە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئادەم ماهری تەمەن 22ساڵ ئەنجام بدات كە ئەستێرەیەكی لاوی هۆڵەندییە. ئادەم ماهر لە ماوەی 10 یاری لە وەرزی ئیستای خولی هۆلەندا توانیویەتی تەنها گۆڵێك بۆ ئایندهۆڤن تۆمار بكات. پێویستە بوترێت یانەی میلان لە ئێستادا لەپلەی شەشەمی ریزبەندی دێت بە كۆكردنەوەی 20خاڵ لە رۆژی 21 ئەم مانگەش دەبێتە میوانێكی سەرسەختی یانەی یۆڤانتۆس لە لوتكەی یاریەكانی گەری سیانزدەی خولی كالچیۆ.
Top