یانەكانی دهۆك و زاخۆ و شورتە و كەربەلا دەستبەرداری چەند یاریزانێك بوو
یانەی زاخۆ دەستبەرداری هەردوو یاریزانی پیشەگەری رومانی لە هێڵی هێرشبەر و پیشەگەر بەرازیلی بوو بەهۆی ئاست نەزمی هەردوو یاریزان لە خولی عێراق.
بەفەرمی یانەی دهۆك و یاریزانی هێڵی بەرگری محەمەد حەمەد لێكجیابوونەوە بەهۆی قەیرانی دارایی یانەی دهۆك، یاریزانی ناوبراو لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ یەكێك لە یانە بەشداربووەكانی خولی نایابی عێراق مۆردەكات و هەروەها یانەی دهۆك یاریزانێكی بەرازیلی بەناوی كلاودیۆ تاقی دەكاتەوە بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست، یاریزانی ناوبراو لە هێڵی هێرشبەردن یاری دەكات.
یانەی شورتە بەفەرمی دەستبەرداری پێنچ یاریزان بوو.
هەریەكە لە یاریزانان بەرازیلی جونەسان و تۆگۆلی بكاری و محەمەد ناسر نومی و حوسێن عەلی واحید و ئەمجەد رەحیم یانەی شورتە دەستبەرداریان بوو بە بڕیاری راهێنەری یانەكە قەحتان جەسیر.
بەهەمان شێوە یانەی كەربەلا دەستبەرداری هەریەكە لە یاریزانان ( حوسێن كەریم، محەمەد ئەسكەندەر، عەلی مەجید، عەلال خەلیل) بوون بەهۆی خراپی باری دارایی یانەكە.
چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو زۆربەی یانەكان گۆرانكاری گەورە لە پێكهاتەی تیپەكانیان بكەن بۆ خۆئامادەكردن بۆ قۆناعی دووەمی خولی نایابی عێراق.
رێبین رەمزی
