هەولێر و یاریزانێكی پیشەگەر لە یەك جیابوونەتەوە
هۆكاری هەڵوەشاندنەكەوە بۆ هۆكاری خێزانی یاریزانەكەیە، كە لە باروودۆخێكی خراپ دان، كە بوو رێگر لە بەردەم بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەی هەولێر، هەرچەندە دەستەی راهێنەران و دەستەی كارگێری هەوڵیان دا، كە یاریزانەكە تا كۆتایی وەرز بەردەوام بێت، بەڵام هۆكارەكە بووە رێگر.
دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ لە نێوان دەستەی راهێنەران و سەرۆكی یانە و یاریزانی ناوبراو، بەفەرمی بڕیار درا، بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە.
دەستەی كارگێری یانەی هەولێر سوپاسی یاریزانی پیشەگەری سوری محەمەد عەدنان شەریفە-ی كرد، كە لەم ماوەیەدا لەگەڵ یانەكە بەردەوام بوو و هیوای سەركەوتنی بۆ یاریزانەكە خواست.
لە بەرانبەردا یاریزان محەمەد عەدنان شەریفە دەستخۆشی لە دەستەی كارگێری و دەستەی راهێنەرانی یانەكە كرد، كە لە هۆكاری رۆیشتنی لە یانەی هەولێر گەیشتن و ئاسانكاریان بۆ ئەنجام دام و هەروەها دەستخۆشی لە جەماوەری یانەكە كرد، كە لەم ماوەیەدا پاڵپشتی بوون لە یارییەكان.
جێگەی باسە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا محەمەد عەدنان شەریفە پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد لە یانەی جەیشی سوری و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات.
رێبین رەمزی
