دوو یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كران

دوو یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كران
وا بڕیارە ئەمشەو لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی شاندی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بگاتە شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئۆردوگایەكی مەشقی بۆ خۆئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوتن ئۆڵۆمپیادی ریودیۆجانیرۆی 2016.
بەفەرمی عەبدولغەنی شەهد دوو یاریزانی كوردی بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كردووە ئەوەیش هەریەكە لە یاریزانی یانەی هەولێر (رێكار هاشم) و یاریزانی پیشەگەر لە خولی سویدی ( رێبین ئەسعەد)، كە خەڵكی شاری هەولێرە.
وا بڕیارە ئەم ئۆردوگا مەشقیە تا 18ی ئەم مانگە بەردەوام بێت چەند یارییەكی دۆستانە لەگەڵ یانەكان لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن و دوا یارییان بەرانبەر یانەی هەولێر دەبێت.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكانیش بریتین لە: فەهد تالیب، محەمەد حەمید، مستەفا سەعدون، عەلی فائز، عەلی لەتیف، محەمەد مەعن، عەلی حوسێن، عەلا مەهاوی، سەفا جەبار، حەمزە عەدنان، ماجد جواد، ئەمجەد عەتوان، هومام تاریق، بەشار رەسن، ئەمجەد وەلید، ئەمیر سەباح، رێبین ئەسعەد، سەیف سەلمان، ئەحمەد موحسین، سەتار جەبار، عەمار عەبدولحوسێن، حەیدەر بدر، رێكار هاشم، محەمەد جەفال، حاتم كەریم.
جێگەی باسە دوای تەواوبوونی ئەم ئۆردوگا مەشقیە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق ئۆردوگایەكی تر لە ئیمارات دەكاتەوە.
رێبین رەمزی
Top