راهێنەری دهۆك دەستى لە كاركێشاوە

راهێنەری دهۆك دەستى لە كاركێشاوە
درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە بەفەرمی سائیر جەسام راهێنەری یانەی دهۆك دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش دەستەی كارگێری یانەكە كرد، بەهۆی خراپی باروودۆخی دارایی یانەكە، دەستەی كارگێری یانەكە راستەوخۆ دەستلەكاركێشانەوەی راهێنەری ناوبراوی قبوولكرد.
وا بڕیارە لەم چەند رۆژدا یانەكە كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە دەستنیشانكردنی راهێنەری نوێ ئەنجام بدات.
جێگەی باسە یانەی دهۆك لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سائیر جەسام بۆ ماوەی سێ وەرز مۆركرد، بەڵام ئەنجامەكانی یانەكە لە قۆناغی یەكەم وەكو پێویست نییە، ئێستا تیپەكە لە پلەی كۆتایی كۆمەڵەی یەكەمی خولی عێراق دێت بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ.
رێبین رەمزی
Top