سبەی یارییەكانی چوارگۆشەی زێڕینی فوتساڵی نایاب بەڕێوەدەچێت

سبەی یارییەكانی چوارگۆشەی زێڕینی فوتساڵی نایاب بەڕێوەدەچێت
سبەی پێنجشەممە لە دوو یاریگەی جیاوازدا یارییەكانی پێشكۆتایی و چوارگۆشەی زێڕینی خولی فوتساڵی كچانی یانە نایابەكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
یەكێتیی تۆپی پێ شەممەی رابردوو تیروپشكی بۆ یاریگەی یارییەكان كرد، كە یارییەكان لە یاریگەی بێلایەندا دەبن.
سبەی پێنجشەممە 5-11-2015 لە كاتژمێر 3ی ئێوارەدا یارییەكان بەڕێوەدەچن و ستافی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران بەم شێوەیە دەبێت:
* ئافرۆدێت - زێرەڤانی هۆڵی فڕەنسۆ هەریری لە هەولێر
ناوبژیوانان: حەسەن محەمەد - هەردی مەردان - سامی عەلی
سەرپەرشتیار: سیروان نەجمەدین
* ئافرەتانی هەولێر - پیرەمەگروون هۆڵی چالاكی وەرزشی لە كەركووك
ناوبژیوان: رەوەند فەتاح، هەڵمەت حەیدەر، بەسام ئەحمەد
سەرپەرشتیار: نازم جەبار
Top