یاریزانێکی پێشەگەر یانەی دھۆکی جێھێشت

یاریزانێکی پێشەگەر یانەی دھۆکی جێھێشت
کارزان کانەبی
لەگەڵ ئەوەی ئەم وەرزە یانەی دھۆک بەھیوا بوو کەوا گرفتی دارایی یانەکەی چارەسەر دەکرێت لەلایەن بەرپرسانی شارەکە، بەڵام تاکو ئێستا قەیرانە دارایە سەختە بەرۆکی یانەی دھۆکی بەرنەداوە کە ماوەی دوو ساڵە دھۆکیەکان لە قەیرانی دارایی گوزەر دەکەن، ئەم وەرزەش لەسەر داوای ڕاھێنەری سەرپەرشتی کردنی خولی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری سووری پێشووی یانەی وەرزشی سلێمانی خالیدقەسابی سوری مۆرکرد بۆ ئەوەی بتوانێ لە خولی نایابی کوردستان بەرگری لە درێسی یانەی وەرزشی دھۆک بکات، کە تاکو ئێستاش چارەنووسی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە و کە نازانرێ چ کاتێک ئەنجام دەدرێت، پیشەگەرەکانی دھۆکیش لە ھەردوو خولی کوردستان و عێراق داوای بڕی گرێبەستەکانیان دەکەن وەکو مافێکی رەوای خۆیان، لە بارەی دەستبەرداربوون لە یاریزانە پیشەگەرەکانیش محەمەد عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک گوتی" ئەمساڵ ئێمە بەھیوای ئەوەبووین کە بتوانین لە ھەردوو خولی عێراق و کوردستان ئەنجامی باش بەدەست بھێنین، بەدەستھێنانی ئەنجامی باشیش بە پارەی باش دەکرێت، بەڵام گرفتی دارایی ئێمە تاکو ئێستا چارەسەر نەبووە و یاریزانانی پیشەگەری ھەردوو خولی کوردستان و عێراقیش داوای بڕی پارەی بەشی یەکەمی گرێبەستەکانیان دەکەن کە مافێکی سروشتی خۆیانە، ئێمەش چەندین جار بە برپرسانی شارەکەمان گوتوە کە پارەی یاریزانان دابن بکەین، بۆ ئەوەی گرفتی خۆمان چارەسەر بکەین و بەردەوامبین لە خولەکانی کوردستان و عێراق ، ئێمەش تاکو ئێستا پارەی گرێبەستی یاریزانانی خۆمانمان نەداوە ئەوەش بۆتە گرفت بۆ ئێمە ھەر بۆیە پیشەگەری سوریی خالید قەساب کە ئەم وەرزە لە یانەی سلێمانیەوە پەیوەندی بە یانەی دھۆک کردبوو بۆ ئەوەی لە خولی نایابی کوردستان گرێبەستمان لەگەلێ ھەبوو، بەڵام ناوبراو داوای بڕی گرێبەستەکەی خۆی کردو ئێمەش نەمانتوانی بۆی دابین بکەین بۆیە ریزی یانەکەمانی بەجێھێشت، ئەگەر ھەر پارەش دابین نەکەین بۆ یاریزانەکانی تریش دووچاری گرفت دەبین و ئەوانیش داوای مافی سروشتەکانیان دەکەن، بۆیە ھەرچی زووە بەرپرسانی شارەکەمان بتوانن ھاوکاری یانەی دھۆک بکەن، گرفتی گرێبەستەکانمان دابین بکەن و یاریزانانیش بەردەوامبن بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین.
Top