ئارارات راهێنەرێكی نوێ دەستنیشان دەكات

ئارارات راهێنەرێكی نوێ دەستنیشان دەكات
دوای ئەوەی دەستەی كارگێری یانەی ئارارات گرێبەستی راهێنەری پیشەگەری ئیرانی نوێنەكردەوە، دەستەی كارگێری یانەكە هەوڵی دەستنیشانكردنی راهێنەرێكی نوێ بۆ تیپەكەیان دا.
سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی ئارارات ئاشكرای كرد، كە یانەكە گەیشتووتە قۆناغی كۆتایی گفتوگۆ بۆ دەستنیشانكردنی سەمەد جەوهەر وەكو راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەكە بەشداربوو لە خولی نایابی كوردستان، تەنیا چەند خاڵێكی لاوەكی ماوە چاوەڕوان دەكرێت لەم دوو رۆژە بەفەرمی سەمەد جەوهەر گرێبەست لەگەڵ یانەی ئارارات مۆربكات.
بە پێی هەمان سەرچاوە رۆژی شەممە داهاتوو دەبێتە یەكەم یەكەی مەشقی یانەكە بۆ خۆئامادەكردن بۆ وەرزی داهاتووی خولی كوردستان.
جێگەی باسە سەمەد جەوهەر یەكێكە لە راهێنەرە دیارییەكانی شاری هەولێر لە وەرزی رابردوو راهێنەری تیپی دووەمی یانەی هەولێر بوو.
رێبین رەمزی
Top