ناوی بەشداربوونی خولی راهێنەرانی ئاسیوی ئاشكرا كرا

ناوی بەشداربوونی خولی راهێنەرانی ئاسیوی ئاشكرا كرا
وا بڕیارە لە رۆژی 7ی ئەم مانگە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا دوو خولی راهێنەرایەتی لەسەر ئاستی (A) لە عێراق بكاتەوە یەكێكیان لە شاری بەغدا دەبێت و ئەوەی تریان لە شاری هەولێر دەبێت.
ئەم خولە بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەهاوكاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجام دەدرێت و وانەبێژی ئاسیوی نیهاد سۆقار وانەكان بەشێوەیەكی پراكتیكی و تێوەری دەڵێتەوە.
بەفەرمی بەشداربووانی خولی راهێنەرایەتی شاری هەولێر ئاشكرا كرا، كە پێكهاتووە لە : یوسف كاكێ، عەبدولقادر حوسێن، نازم جەبار، محەمەد عەلی سەعید خەسرەو گورون، نەجاە عەبدولرەحمان، سلێمان رەمەزان، ئەیوب یونس، نازم شاكر، تاریق حوسێن، جەلیل جەمیل، محەمەد فواز، ئیبراهیم محەمەد، حەسەن عەباس، عیماد هاشم، ئیبراهیم سالم، لیس حوسێن، شاكر محەمەد سەبار، وەلی كەریم، عەلی خەلەف، هیسەم سەبری، سەلام عومەر، حەمید رەشید، حامد حاتم.
جێگەی باسە خولی راهێنەرایەتی، كە لە هەولێر ئەنجام دەدرێت بەسەر دوو بەش دابەش كراوە، بەشی یەكەم ماوەی یەك هەفتە دەخاینێت و كاتێكی تر بۆ بەشی دووەم دیاری دەكرێت لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا.
رێبین رەمزی
Top