ھەرێم کەلاری یانە تازەکەی دیاری کرد

ھەرێم کەلاری یانە تازەکەی دیاری کرد
کارزان کانەبی
دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێگ ھەرێم بورھان یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی وەرزشی سلێمانی بەھۆی گرفتەکانی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەی سلێمانی نەیتوانی بەشداری ژمارەیەک لە یارییەکانی وەرزی ڕابردووی یانەکە بکات و یانەکەش رێگەی گواستنەوەی پێنەدا بوو بۆ ھیچ یانەیەک یاری بکات تاکو گرفتی لەگەڵ یانەکە چارەسەر نەبێت، بەڵام دواجار ھەردولا گەیشتنە رێکەوتن و یاریزانی ناوبراویش سەنگەری خۆی گواستەوە بۆ یانەی نەورۆز،لە بارەی مۆرکردنی گرێبەستیش لەگەڵ یانە تازەکەی ھەرێم بورھان بۆ سایتی گولان گوتی: ھەر چەندە من ماوەیەک لە ریزی یانەی سلێمانی یاریم کرد دواتریش بەھۆی ھەندێک گرفتەوە نەمتنوانی بەردەوامبم لە یاری کردن لە ریزی یانەی سلێمانی، بەڵام دوای ماوەیەک لە چاوەڕوانی بۆ ئەوەی مۆڵەتی گواستنەوەم وەربگرم، خۆشبەختانە گەیشتمە رێکەوتن بۆ ئەوەی مافی گواستنەوەکەم وەربگرم و سوپاسی دەستەی کارگێڕی یانەکەش دەکەم بۆ ئەوەی رێگەیاندام بۆ ئەوەی یانەیەکی تر ھەڵبژێرم، لەم ماوەیەش چەند یانەیەک ھەبوو ، بەڵام لەگەڵ یانەی نەورۆز گەیشتمە رێکەوتن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی وەرزێک لە ریزی ئەو یانەیە یاری بکەم ھیچ گرفتێکم نییە لە خولی کوردستان یاری بۆ یانەی نەورۆز دەکەم و یاریزانی ئەوانم، لە بارەی بڕی بۆند و مووچەکەی ھەرێم بۆ خەبات گوتی: من بەفەرمی لەگەڵ ئەوان رێکەوتووم بەڵام جارێک ماوە کارەکانم بە کۆتایی بێت چونکە ھەندێک وردەکاری ماوە بۆ ئەوەی بەفەرمی بڕی پارەکەشم ئاشکرا بکەم، گوتیشی " دەماوەی لە ماوەی داھاتوو بتوانم خزمەتێکی باش بە یانەی نەورۆز بکەم و ناوی یانەکە و خۆشم بەرز بکەمەوە و ئاستی یاری کردنیشم بەرز بێتەوە.
Top