لە خولی نایابی عێراقی ھەولێرو زاخۆ ڕووبەرووی نەجەف و جەوییە دەبنەوە
لەدرێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی حەفتەمی خولەکە لە کۆمەلەی دووەم بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوە بچێت، یانەی ھەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری نەجەف دەبێتە میوانی یانەی نەجەف ، بۆ ئەم یارییەش یانەی ھەولێر لە ئەرکێکی زەحمەتداددەبێت کاتێک ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگاو و ھاندەران دەبێتەوە ، بۆ ئەم یارییە یاریزانانی قەلای زەرد بە ئامانجی ئەوەن بتوانن بەربەستی یانەی نەجەفیش ببڕن و بتوانن خۆیان لە سەرووی ریزبەندی یانەکان زیاتر بچنە پێشەوە، سائیر ئەحمەدی ڕاھێنەریش پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بەسەرکەوتن و سێ خاڵی گرنگ بگەرێتەوە پایتەختی کوردستان ، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی نەجەف دەیانەوێ درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن لەم وەرزەو یاریزانانی یانەی ھەولێریش دووچاری شکست بکەن، ھەرچەندە ئەوەش دەزانن کە ئاستی یانەی ھەولێر بە کوڕانی شارەکە زۆر زەحمەتە پێش بینیش دەکرێ ئەم یارییەش ئاستێکی بەھێز بەخۆیەوە ببینێ لە نێوان ھەردوو تیپ یارییەکەش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت، لە بارەی ئامادەکارییەکانی ھەولێریش کاوە ئیبراھیم ڕاھێنەری گۆڵپارێزەکانی یانەی ھەولێر راگەیاند گوتی: ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە و یاریزانانی ئێمە لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی ڕووبەرووی یانەی نەجەفی خاوەن یاریگاو ھاندەران ببەنەوە، ئێمە لە تواناکانی ھەریەک لە یاریزانان دیار رەحمان و بارزان شێرزاد بێ بەش دەبین بەھۆی پێکانەوە، بەڵام یاریزانانی ترمان ھەموویان ئامادەن بۆ ئەوەی بە سەرکەوتنەوە بگەرێنەوە و سێ خاڵ پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن، لەسەر یاریگای زاخۆش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی زاخۆ و قوەی جەوییەی شاری بەغداد ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ ئامادەکارییەکی یەکجار باشیان کردوە لەسەردەستی ڕاھێنەری بەتوانای یانەکەیان ستانی رۆمانی ، زاخۆییەکان بۆ ئەم یارییەش پشت بە ھاندەران و یاریگاکەیان دەبەستن بۆ ئەوەی بتوانن جەوییە لە زەویی بدەن و ژمارەی خاڵەکانیان لەگەڵ یانەکە یەکسان بکەنەوە، لەبەرامبەریشدا یانەی جەوییە ئەرکی زەحمەتە لەم یارییە بەڵام بێ ھیوا نییە و ھەموو ھەولێکی بۆ سێ خاڵی یارییەکەیە بەئامانجی بەدەستھێنانی سەرکەوتن و ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە لوتکەی یانەکان و قایمترکردنی سەرووی ریزبەندی یانەکان، یانەی حدودیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەربەلا دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەکە، یانەی شورتەش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری بەغداد ڕووبەرووی یانەی مینای پێشەنگی یانەکان دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئەرکیان زەحمەت دەبێت بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، یانەیسناعەش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی بەغداد دەبێتەوە ئامانجی یاریزانانی ھەردووتیپیش بەدەستھێنانی سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەیە، جگە لە یاری ھەولێر سەرجەم یارییەکانی تر لە کاتژمێر٣٠-٣ دوای عەسر بەرێوەدەچێت.
١-مینا١٣خاڵ
٢-جەوییە١٢خاڵ
3-نةجةف10خال
4-ھەولێر٩خاڵ
5-زاخۆ٩خاڵ ئهم
