لە خولی نایابی عێراقی دھۆک ئەم ھەفتەیەش بە دەستی بەتاڵ ھاندەرانی ناردوە
لەدرێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی حەفتەمی خولەکە لە کۆمەلەی یەکەمی یانەکان یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی لەکەشەێکی باراناویدا میوانداری نەفتی وەستی باشوری عێراقی کرد، لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردووتیپ بە ئامادەکارییەکی باشەوە ھاتبوونە نێو یاریگا بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی چەندین ھەوڵیاندا بۆ ئەوەی بتوانن تاکە گۆلێک لەم گێمە تۆماربکەن، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی نەفتی وەستی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بەپشت بەستن بە کۆمەلێک ئەستێرەی بەتوانا چەندین ھێرشی بردە سەر گۆڵی تیپی دھۆک بەڵام سەرجەم ھەوڵەکانیان ئەمجەدوەلید توانی لە خولەکی ٣ی زیادکراوی ئەم گێمە گۆلێک بۆ تیپی نەفتی وەست تۆماربکات و یانەکەی بەم گۆڵە پێشبخات ئەم گێمەش بە سوودی یانەی نەفتی میواندار بە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە رێنماییەکانی ڕاھێنەرەکانیان ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی ئەوەی بتوانن گۆڕانکاری لە ریزی یانەکانیان بکەن و ئەنجامی یارییەکەش گۆڕانکاری بەسەردا بێت، لە خولەکی ٥٣ی یارییەکە خالید موشیر بە کارتی سۆر کرایە دەرەوەی یاریگا بەمەش ئەرکی یانەی وەرزشی دھۆک قورستر بوو بۆ ئەوە بتوانێ ئاستی یارییەکە یەکسان بکاتەوە و فشاریش بخاتە سەر تیپی میوان بۆ ئەوەی گۆڵیش تۆماربکەن و ھاندەرانیان ئاشت بکەنەوە، لە خولەکی ٧٨ی یارییەکەش ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ یانەی نەفتی وەست ھەژمارکردو جاسم محەمەدیش سەرکەوتوانە گۆڵی دووەمی بۆ یانەی نەفتی میوان تۆمارکرد، لە دوای ئەم گۆڵەش یانەی دھۆک فشاری خستە سەر ھێلی بەرگری یانەی نەفتی وەست و لەم ناوەشدا عەل شبلی پیشەگەری سوری بە ھەلە گۆلێکی لە خۆیان تۆمارکردو دھۆکی کردوە خاوەنی گۆلێک لە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی دھۆک ھەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامی یارییەکەیان دەدا، بەڵام ئەمجارە عەلا شبلی بووە فریادەرسی یانەی نەفتی وەست و توانی گۆلێ سێ یەم و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمارکردو قەرەبوو گۆڵەکەشی کردوە کە لێان تۆمارکرابوو، یارییەکەش بەم ئەنجامە(٣-١)گۆڵ بۆ بەرژەوەندی یانەی نەفتی وەست بە کۆتایی ھات ساڵح سەدیری یاریزانی نەفتی وەست لێدانێکی سزای لەکیس دا و دھۆک درێژەی دا بە ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزە.
نەفت-سەماوە(٤-١)گۆڵ
زەورا-نەفتی میسان(٣-٠)گۆڵ
تەلەبە-نەفتی جنوب(٢-٠)گۆڵ
کەرخ-کارەبا(٠-٠)گۆڵ
١-زەورا١٧خاڵ
٢- نەفتی وەست ١٦خاڵ
٣-نەفت١٢خاڵ
