چیمەنی یاریگای زاخۆ دەگۆردرێت
دەستەی كارگێری یانەی زاخۆ گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی توركی مۆركرد بەمەبەستی گۆرینی چیمەنی یاریگایەكە، كە ئێستا لە قۆناغی كۆتایی جێبەجێكردن دایە.
بە پێی سەرچاوەكان گۆرینی چیمەنی یاریگایەكە بە بڕی 350 هەزار دۆلارە لەگەڵ گرێنتی تێكنەچوون بۆ دوو ساڵ، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت ئەم بڕە پارەیە یانەی زاخۆ دەداتە كۆمپانیا توركیەكە یاخود كۆمپانیای دروستكری ئەم یاریگاە پارەكە دەدات.
چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق یانەی زاخۆ یارییەكانی لەم یاریگا نێودەوڵەتیە ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی
