ناوبژیوانێكی كورد یاری كۆتایی پاڵەوانێتی عەرەبی بەرێوە برد
كچانی سیروانی نوێ هەرچەندە گرێبەستیان لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەری ئەمەریكی مۆركرد و ئۆردوگایەكی مەشقیان لە توركیا ئەنجام دا، بەڵام نەیانتوانی لەم پاڵەوانێتیە سەركەوتن لە هیچ یارییەك تۆمار بكەن تووشی پێنچ دۆران هات و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتیەكە كرد، بەڵام ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئازاد عەبدولرەحمان بە ئاستە بەرزەكەی سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی راكێشا و یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكی پێی راسپێدرا توانی سەركەوتووانە یاری نێوان هەردوو یانەی ریازی لوبنانی و سەیدی میسری بەرێوە ببات.
جێگەی باسە ئازاد عەبدولرەحمان یەكێكە لە ناوبژیوانە باشەكانی عێراق لە تۆپی باسكە و لە هەمان كاتدا كاری راهێنەرایەتی تۆپی دەستی كچان دەكات و مامۆستای پەیمانگای وەرزشیە.
رێبین رەمزی
