ماتا: لەگەڵ ڤان گال ئاسودەترم تا لەگەڵ مۆرینهۆ

ماتا: لەگەڵ ڤان گال  ئاسودەترم تا لەگەڵ مۆرینهۆ
دوای هاتنی خۆزی مۆرینهۆ بۆ لەئەستۆ گرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی یاریزانی ئیسپانی خوان ماتا دوای دوو ساڵ یاریكردن بۆ یانەی چێلسی بەشێوەی سەرەكی ئەو یاریزانە لە پێكهاتەی سەرەكی دورخرایەوە، بەڵام كاتێك پێوەندی بە ریزەكانی یانەی مانچستەر یونایتدەوە كرد لە ژێر چاودێری لویس ڤان گاڵ دا جارێكی تر درەوشایەوە. لە لێدوانێكی تایبەت بە رۆژنامەی تایمز ماتا ئەوەی خستەروو: ئەركی هەموو هێرشبەرێك دروست كردن و تۆمار كردنی گۆڵە من لە ریزەكانی یانەی مان یونایتد دا 30 یاریم كەمتر لە كۆی یاریەكانم بۆ یانەی چێلسی ئەنجام داوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە ریزەكانی مان یو دا توانیومە زیاتر گۆڵ تۆمار بكەم. هەروەها خوان ماتا ئاماژەی بۆئەوە كرد لە ئێستا دا لە ریزی یانەكەمدا هەست بە خۆشحاڵی دەكەم، من لەگەڵ ڤان گال هەست بە ئاسودەیی زیاتر دەكەم تا لەگەڵ مۆرینیۆ، چونكە ڤان گال مرۆڤێكی ڕاست گۆیە لە كاتی ڕاهێنان و لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا قسەكانی وەكو یەكن ئەو سیاسەت لەگەڵ هیچ یاریزانێك دا ناكات.
Top