لە خولی نایابی عێراقی دھۆک ڕووبەرووی یانەی نەفتی وەست دەبێتەوە

لە خولی نایابی عێراقی دھۆک ڕووبەرووی یانەی نەفتی وەست دەبێتەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی حەفتەمی خولەکە لە کۆمەلەی یەکەمی یانەکان بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوە بچێت، یانەی دھۆک لە سەر یاریگای خۆی لە پارێزگای دھۆک ڕووبەرووی یانەی نەفتی وەست دەبێتەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دھۆک بەسەرپەرشتی سائیر جەسامی ڕاھێنەری تیپەکە ئامادەکارییەکی باشی کردوە ھەرچەندە ڕاھێنەر و یاریزانانی دھۆک پاڵە پەستۆیەکی زۆری ھاندەرانی یانەکەیان لە سەرە کە لەماوەی شەش یاری ڕابردوو تەنیا چوار خاڵیان بەدەستھێناوە و بۆیە بۆ ئەم یارییە یاریزانان ھەموو ھەولێکی خۆیان دەخەنەگەڕ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە بۆ ئەوەی ھاندەرانیان ئاشت بکەنەوە، یانەی دھۆک بۆ ئەم یارییەش پشت بە ھاندەران و یاریگا دەبەستێ بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە لە چەنگی یانەی نەفتی وەستی خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکان وەربگرێت، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی نەفتی وەستی دووەمی کۆمەلەکە بە وەرەیەکی بەرز و متمانە بەخۆبوونەوە ھاتوتەنەتە شاری دھۆک بۆ ئەوەی بتوانن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان درێژە پێدەری ئەنجامە باشەکانیان بن پێشەنگی یانەکانیش لە یانەی زەورا وەربگرنەوە کە لە شەش یاری ڕابردوو پێشکەشیان کردوە بۆیە دەزانن ئەرکیان زەحمەتە بەڵام بە ئاسانیش تەسلیمی دھۆکییەکان نابن پێش بینش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکانی ئەم ھەفتەیە، یانەی نەفتیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەماوە دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، یانەی زەورا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی نەفتی میسان بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زەورا لەوپەری ئامادەباشیدان و نیازی بڕینی یانەی میوانداریان ھەیە بۆ ئەوەی پێشەنگی یانەکان قایمتر بکەن لە ریزبەندی یانەکان، لە شاری بەغداش ھەردوو یانەی تەلەبە و نەفتی جنوب لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە ھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و لە زەوی دانی یەکترن بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خۆیان لە لە ریزبەندی یانەکان قایمتر بکەن، یانەی کارەباش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری بەغداد ڕووبەرووی یانەی کەرخی دواین ریزبەندی یانەکان دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە تاکە ئامانجیان لە یارییەکە بەدەستھێنانی سەرکەوتنە.سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٣دوای عەسر بەرێوە دەچێت.
١-زەورا١٤خاڵ
٢- نەفتی وەست ١٣خاڵ
٣-نەفت٩خاڵ
Top