یاریزانێكی یانەی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا

یاریزانێكی یانەی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا
دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لە شەش یاری رابردوو یانەی هەولێر، بەفەرمی دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشتی یاریزانی یانەی هەولێر نیاز محەمەد بۆ هەڵبژاردەی كرد.
بۆ ئەم مەبستەش بەرێوەبەری هەڵبژاردەكە پەیوەندی بە یاریزانی ناوبراو كردووە بۆ گەیاندنی پاسپۆرت و وێنە بۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ وەرگرتنی ڤیزا-ی وڵاتی چین تایپیە، كە هەڵبژاردەی عێراق یارییەكی چارەنووسازی بەرانبەر هەڵبژاردەی ناوبراو لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 و جامی نەتەوەكانی ئاسیا هەیە.
نیاز محەمەد یاریزانی یانەی هەولێر لە هێڵی بەرگری لە باڵی راست یاریدەكات و لە دایكبووی ساڵی 1990ی شاری هەولێرە و لەسەرەتای یاریكردنی لە ریزی یانەكە یاریكردووە، بەڵام لە وەرزی رابردوو پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر كرد و یەك وەرز لەم یانەیە یاری كرد دواتر گەرایەوە یانەی هەولێر و هەر لە سەرەتای خولی عێراق متمانەی دەستەی راهێنەرانی یانەكەی وەرگرتووە و ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە.
لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2018 هەڵبژاردەی عێراق كێشەیەكی گەورەی لە باڵی راست-ی هێڵی بەرگری هەبوو و لە یارییەكان چەندین هەلی كوشندیان ئەنجامدا، بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەم كێشەیە چەند یاریزانێكی تازە بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كراوە.
رێبین رەمزی
Top