لە خولی نایابی یانەکانی عیراقی ئەمڕۆ ھەولێر ڕووبەرووی سناعە دەبێتەوە، زاخۆش دەبێتە میوانی نەجەف
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە کۆمەلەی دووەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکان ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ سێ شەممە یانەی ھەولێر لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی خۆی لە پایتەختی کوردستان لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی سناعەی شاری بەغداد دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەولێر بە ئامادەکارییەکی باشەوە ڕووبەرووی تیپی میوان دەبنەوە کە ھەفتەی ڕابردوو ئەم تیپە بە یانەیەکی کوردی دوڕاوە ،ھەولێریش گەورەترین یانەی عێراقی لە زەویی داوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی، یاریزانانی ھەولێر بە پشت بەستن بە کوڕانی شارەکە و پلانەکانی ڕاھێنەری بە ئەزموونی عێراقی سائیر ئەحمەد میوانداری سناعە دەکەن، ھەموو ھەوڵی ھەولێرییەکان بەدەست ھێنانی سێ خاڵی لەسەر یاریگای خۆیان و لەبەردەم ھاندەرانیان، سناعەش ھیوای ئەوەیی ھەیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێک و ٣خاڵی گرنگ لە چنگی یانەی ھەولێر دەربھێنێت ھەرچەندە دەزانێ کە ئەرکیان زەحمەتە لەبەرامبەر کوڕانی ھۆلاکۆ بەزین، پێش بینیش دەکرێ یارییەکی بەھێز لە نێوان ھەردوو یانە ئەنجام بدرێت، لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەی ھەولێریش بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر گوتی: ئامادەکارییەکی باشمان کردوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانمان بدەین لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی، سەرکەوتنمان لە یاری رابردووش دەبێتە پاڵپشتێکی باش بۆ بۆ یاریزانانی یانەکەمان بۆ ئەوەی ئامانجیان سێ خاڵی یارییەکە بێت، داواکارین لە ھاندەرانی یانەکەمان پاڵپشتی یانەکەیان بکەن بە ئامادەبوونیان بۆ ئەوەی درێژە پێدەری ئەنجامی باش بین لە یارییەکانی داھاتوومان، یانەی زاخۆش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری نەجەف ڕووبەرووی یانەی نەجەف دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ بە پلانەکانی ستانی ڕاھێنەری بەتوانای رۆمانی ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگاو ھاندەران دەبنەوە، یاریزانانی زاخۆ لەوپەری ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی بتوانن بە سەرکەوتنەوەبگەرێنەوە زاخۆی ڕەنگین و درێژە بە سەرکەوتنەکانیان بدەن، لەبەرامبەریشدا نەجەفی خاوەن یاریگا چاوی لەوەیە یانەی زاخۆ لە زەویبدات و چەند خانەیەک لە ریزبەندی یانەکان بچێتە پێشەوە، یانەی کەربەلاش لەسەر یاریگا خۆی میوانداری یانەی جەوییە دەکات لە یارییەکی بەھێزدا بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە ھەردوو یانەش لەم یارییە ئەرکیان قورسە، یانەیحدودیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی مینای باشوری عێراق دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە پلانی ڕاھێنەرکانیان ھەوڵی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە دەدەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە، لە شاری بەغداش لە یارییەکی بەھێز و دێربی شارەکە ھەردوو یانەی بەغداد و شورتە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە چاوەڕوانی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەن بۆ ئەوەی لە ریزبەندی یانەکان چەند خانەیەک بچنە پێشەوەی ریزبەندی یانەکان، یانەی شورتەش لە ھەوڵی ئەوەیە بۆ ئەوەی بتوانێ سێ خاڵی یارییەکە مسۆگەر بکات و ھاندەرانیان ئاشت بکەنەوە کە ھەفتەی ڕابردوو دووچاری شکستێکی گەورە ببوو لەسەر دەستی یانەی ھەولێر، جگە لە یاری یانەی ھەولێر سەرجەم یارییەکانی تر لە کاتژمێر ٣٠-٣ی دوای عەسر بەرێوە دەچێت.
