لە خولی نایابی عێراقی ئەمڕۆ دھۆک ڕووبەرووی نەفتی میسان

لە خولی نایابی عێراقی ئەمڕۆ دھۆک ڕووبەرووی نەفتی  میسان
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە ھەفتەی شەشەمی خولەکە لە کۆمەلەی یەکەمی یانەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە یانەی دھۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پارێزگای میسان ڕووبەرووی یانەی نەفتی میسان دەبێتەوە بۆ ئەم یارییە یاریزانانی یانەی دھۆک دەیانەوێ لەم یارییە قەرەبووی ئەنجامە خراپەکانی پێشوویان بکەنەوە کە لە پێنج یاری ڕابردوو نەینتوانیوە ئاستی ڕاستەقینە پێشکەش بکەن و دڵی ھاندەرانی خۆش بکات، چونکە یانەی دھۆک لە ریزبەندی یانەکان لە ریزبەندی پلەی نۆیەم دێت بۆیە ئەمڕۆش بە ئامادەکارییەکی باشەوە چۆتە ئەم پارێزگایە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە لە چەنگی یانەی نەفتی میسان بستێنێت، یانەی نەفتی میسانیش کە لە پێش یانەی دھۆک دێت ئەمڕۆ بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران بۆ سێ خاڵی یارییەکە بۆ ئەوەی زیاتر خۆی لە ریزبەندی یانەکان سەربخات، یانەی دھۆکیش بە پشت بەستن بە پلانەکانی سائیر جەسامی ڕاھێنەر دەتوانێ ئەم سێ خاڵە بەدەست بھێنێ و یاریزانانی یانەکەش پاپە پەستۆی ھاندەرانیان لەسەرە بۆ ئەوەی لەم قەیرانەی ئەنجامی خراپ رزگارییان بێت، پێش بینیش دەکرێ یارییەکی بەھێز ئەنجامبدرێت لە نێوان ھەردوو تیپ لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی دھۆکیش محەمەد عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک بۆ گوتی: ئامادەکارییەکی باشمان کردوە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ و چاومان لەوەیە کە سێ خاڵی یارییەکە بۆخۆمان مسۆگەر بکەین و گرفتێکی ئەوتۆشمان نییە بۆیە ھەموو ھەولێکمان سێ خاڵی یارییەکەیە، لە شاری بەغدادش ھەردوو یانەی زەورا و کارەبا لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان ، زەوراش چاوی لەوەیە کە سەرکەوتن وئەم سێ خاڵی یارییە ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە ریزبەندی یانەکان قایمتر بکات، لە شاری سەماوەش یانەی نەفتی وەستی پێشەنگی یانەکان ڕووبەرووی یانەی سەماوەی خاوەن یاریگا دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەکە دەجەنگن، یانەی کەرخیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری بەغداد میوانداری یانەی تەلەبەی ھاوشاری دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئەنجامی بەدەست ھێنانی سەرکەوتن لەم ھەفتەیە تەلەبە بۆ سەرووی ریزبەند و کەرخیش بۆ رزگاربوون لە دواین خانەی ریزبەندی یانەکان دەجەنگن، یانەی نەفتیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی جنوبی باشوری عێراق دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەموو ھەولێکیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بە سێ خاڵی یارییەکە جیاوازییەکانیان لە یەکتری زیاتر بکەن، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٣٠-٣ دوای عەسر بەرێوە دەچێت.
١-نەفتی وەست ١٣خاڵ
٢-زەورا٨خاڵ
٣-کارەبا ٨خاڵ
Top