لیڤاندۆڤسكی جارێكی تر دەبێتە جێی بایەخی یانە ریال مەدرید

لیڤاندۆڤسكی جارێكی تر دەبێتە جێی بایەخی یانە ریال مەدرید
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایان كردوە یاریزانی پۆلەندی یانەی بایرەن میونشن رۆبرت لیڤاندۆڤسكی جارێكی تر بەگرنگیەوە بۆتە جێی بایەخی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ بەهێزكردنی توانا هێرشبەریەكەی لەهاوینی داهاتوو. لەمبارەیەوە رادیۆی كادینا كوبی بڵاویكردۆتەوە ریال مەدرید لەنزیكەوە چاودێری ئاست و تواناكانی لیڤاندۆڤسكی دەكات لەسەرەتای ئەم وەرزەوە بەتایبەت كاتێ 22گۆڵی تۆمار كردوە لەمیانی بەشداری لەیاری یانەكەی و هەڵبژادرەكەی. هەروەها رادیۆی ناوبراو دەڵێت لەوەتەی لیڤاندۆڤسكی لەماوەی 9خولەك 5گۆڵی تۆمار كردوە ئەو یاریزانە نەوەستاوە لەگۆڵ تۆمار كردن و لەئێستادا بۆتە گۆلكاری بۆندسلیگا بەتۆماركردنی 12گۆڵ لەهەشت گەڕ ئەمەش وایكردوە ببێتە جێی بایەخی یانە گەورەكان بەتایبەت ریال مەدرید.
شایەنی وتنە ئەمە یەكەم جار نیە یانەی شاهانە گرنگی بەبەدەست هێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە دەدات، بەڵكو لەهاوینی 2013 فلۆرینتینۆ پێرێز هەوڵی دا بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە واژوو بكات، بەڵام هەوڵەكانی بەئاكام نەگەیشت، چونكە لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی 2014 بۆندی لەگەڵ بایرەن میونشن ئەنجامدا.
Top