شڤانشتایگەر: چاومان لە نازناوی یۆرۆی 2016ی فەرەنسایە

شڤانشتایگەر:  چاومان لە نازناوی یۆرۆی 2016ی فەرەنسایە
هەڵبژاردەی ئەلمانیا لە یاریەكانی مۆندیالی 2014ی بەرازیل دا ئاستێكی بەرزی پیشكەش كرد و براوەی نازناوەكە بوو، بەڵام لە یاریەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2016ی فەرەنسا دا لە هەندێ یاریدا لە ئاست چاوەڕوانی میدیا وەرزشیەكان و هاندەرانی دا نەبوو. لەمبارەیەوە ئەستێرەی هێلی ناوەندی هەڵبژاردەی ئەلمانیا باستیان شڤانشتایگەر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی راگەیاند كە: نزیكەی 240 رۆژی دیكە یاریەكانی یۆرۆ دەست پێ دەكات، ئێمە وەكوو پاڵەوانی مۆندیال هەوڵ دەدەین ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین و بگەینە یاری كۆتایی. هەروەها شڤانشتایگەر وتیشی كاتێك براوەی مۆندیال بووین هەستم كرد دەبێ پەرە بە ئاستمان بدەین و لە ئامادە باشی دابین بۆ ئەوەی چاومان لە سەر یاریەكانی یۆرۆ بێت. لەكۆتایی قسەكانیدا ئەو ئەستێرەیەی ئەڵمانیا رایگەیاند سوپاس و ستایشی یواكیم لۆف دەكەم، چونكە منی وەكوو كاپتنی ئەڵمانیا هەڵبژارد.
Top