رۆژنامەیەكی وەرزشی كوردی داخرا

رۆژنامەیەكی وەرزشی كوردی داخرا
دوای ئەوەی لە 24 كاتژمێری رابردوو لە شاری دهۆك بەفەرمی كەناڵی وار سپۆرت، كە كەناڵێكی ئاسمانی تایبەت بە وەرزش بوو بەهۆی قەیرانی دارایی داخرا، هەر لە شاری دهۆك بەهەمان شێوە دوێنی بەفەرمی رۆژنامەی ئەڤرۆ سپۆرت داخرا، هەرچەندە بەفەرمی هۆكاری داخستنی ئەم رۆژنامەیە باس نەكراوە، بەڵام بە پێی سەرچاوەكان بەهەمان شێوە بۆ قەیرانی دارایی دەگرێتەوە.
ئەم رۆژنامەیە ساڵانێكی زۆرە لە شاری دهۆك دەردچێت، كە تایبەتە بە وەرزش و زاراوی كرمانجی دەردەچوو.
جێگەی باسە بەهۆی قەیرانی دارایی رۆژ لە دوای رۆژ رۆژنامە و گۆڤارە تایبەتەكان بە واری وەرزش دادەخرێت.
رێبین رەمزی
Top