یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند راسپاردێكی راگەیاند
1- لە كۆبوونەوەی یانە سەركەوتووەكانی خولی نایابی كوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان بڕیاردرا یارییەكان بەشێوازی دوو دۆران ئەنجام بدرێت.
2- خولی راهێنەرانی فۆتسال رۆژی چوارشەممە (2015-10-21) لە شاری هەولێر دەستپێدەكات.
3- خولی ناوبژیوانانی فۆتسال رۆژی شەممە (2015-10-22) لە شاری هەولێر دەستپێدەكات.
4- خولی فۆتسالی نایابی كوردستان و پلە یەكی كوردستان ئەم هەفتەیە ئەنجام نادرێت بەهۆی بەشداریكردنی راهێنەران و ناوبژیوانان لە خولەكانی راهێنەرایەتی و ناوبژیوانان تا بە باشترین شێوە سوود لە خولەكان وەرگرن و دەرفەتی گونجاویان بۆ برخسێت.
5- بەشداریكردنی راهێنەرانی یانە بەشداربووەكانی خولی فۆتسالی نایاب و پلە یەكی كوردستان ئیجباریە و ئەگەر بەشدار نەبێت راهێنەرەكە ناتوانێت لەگەڵ تیپەكەی لە یارییەكان ئامادە بێت.
6- لەم خولانە دەرفەتی بەشداریكردن زیاتر بە كچان دەدرێت.
7- دوای ئامادەبوونی نوێنەران و سەرپەرتشیار و دەستەی ناوبژیوانی یاری نێوان هەردوو یانەی پیرەمەگروون و رانیە لە خولی فۆتسالی نایابی كچانی كوردستان بڕیاردرا:
أ- هەژماركردنی ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی پیرەمەگروون بە ئەنجامی (5-0).
ب- راگرتنی ناوبژیوانی دووەم كەیوان حەمە فەرەج بۆ دوو یاری داهاتوو لە بەرێوەبردنی یاری.
8- بڕیاردرا بە سرینەوەی گشت كارتە زەرد و سوورەكان لە قۆناغی دووەمی خولی تازەپێگەیشتووانی نایابی كوردستان.
9- بڕیاردرا یارییەكانی خولی لاوانی نایابی كوردستان رۆژی هەینی (2015-10-23) ئەنجام بدرێت.
