كەناڵێكی وەرزشی كوردی داخرا
بە پێی نووسراوی فەرمی بەرێوەبەری كەناڵەكە تەها ئەبو رەغیف هۆكاری داخستنی كەناڵەكە بەهۆی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی، كە بووە رێگر لە بەردەم بەردەوامبوونی ئەم كەناڵە ئاسمانییە.
كەناڵی وار سپۆرت، كە لە شاری دهۆك پەخشی خۆی پێشكەش كرد لە ساڵی 2012 دامەزرا بە هەردوو زاری كوردی و عەرەبی پرۆگرامەكانی پەخش دەكرا و خولەكانی عێراق و كوردستان بۆ تۆپی پێی بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەخش دەكرد و هەروەها خولی تۆپی بالە و باسكەی عێراق و كوردستان بەهەمان شێوە پەخش دەكرد و لە زۆربەی چاڵاكییە وەرزشیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بوونی هەبوو.
جێگەی باسە كەناڵی ئاسمانی وار سپۆرت تاكە كەناڵی وەرزشی كوردستانی تایبەتمەندە.
رێبین رەمزی
