لە پاڵەوانێتی باسكەی یانەكانی عەرەبی... سیروانی نوێ تووشی دووەم دۆران هات
له‌و یارییه‌دا كچانی یانه‌ی سه‌ید كه زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می میسڕدان توانیان به ئه‌نجامی 87 خاڵ به‌رامبه‌ر به 50 خاڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
له یارییه‌كانی تریشدا، دار شعبانی تونس 48 به 70 به یانه‌ی ریازی لوبنانی دۆراندو یانه‌ی ئه‌مه‌لی تونسیش به ئه‌نجامی 66 خاڵ به‌رامبه‌ر به 55 خاڵ له هه‌ڵبژارده‌ی میسڕی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی برده‌وه.
لە دووەمی یاری خۆیدا كچانی سیروانی نوێ رووبەرووی یانەی فەحیسی ئوردنی بووە، لەم یارییە كچانی فەحیصی ئوردنی توانی یارییەكە بە ئەنجامی (91-84) خاڵ بردەوە.
وا بریارە رۆژی شەممە كچانی سیروانی نوێ سێیەم یاری خۆی بەرانبەر كچانی هەڵبژاردەی لاوانی میسر دەبنەوە.
بریار عەباس - میسر
