لە خولی نایابی عێراقی ئەمڕۆ لە بەغداد دھۆک چاوی لەسەرکەوتنە
دوای ماوەیەک لە وەستانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی ، بڕیارە ئەمڕۆچوارشەممە لە کۆمەلەی یەکەمی خولەکە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی عێراق بەرێوە بچێت، یانەی دھۆک لە شاری بەغدادوە دەبێتە میوانی یانەی کارەبا ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دھۆک ئامادەکاری باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکەدا، دھۆکییەکان ھەر چەندە لە چوار یاری ڕابردوو ئەنجامیان وەکو پێویست نەبووە بۆیە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ھەموو ھەولێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێ سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە بباتەوە شاری دھۆک وچەند خانەیەک لە ریزبەندی یانەکان بچێتە پێشەوەی لە کۆمەلەکەی ، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی کارەبا دەیانەوێ سوود لە یاریگاو ھاندەران ببینن بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە لە یانەی دھۆکی میوانیان وەربگرن، بۆیە پێش بینی دەکرێت یارییەکی ئاست بەرزبێت لە نێوان ھەردوولا و سائیرجەسامی ڕاھێنەری یانەکەش پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بە سێ خاڵی گرنگەوە لە شاری بەغداد بگەرێتەوە، لەلایەکی تریشەوە لە دێربی شاری بەغدادیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی تەلەبە و زەورا ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوولا زەحمەتە و ھەردوو تیپیش ھەوڵی بەدەستھێنانی سەرکەوتن دەدەن لە یارییەکە، یانەی کەرخیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفت دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و سەرکەوتن ، پێش بینش دەکرێ ھەردوو تیپ سێ خاڵی یارییەکە بۆخۆیان یەک لای بکەنەوە، لەسەر یاریگای زوبیریش لە باشوری عێراقیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو نەفتی جنوب و سەماوە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە ئامانجیان ، نەفتی جنوب بۆ سەرکەوتن و گەیشتنە بەسەرووی کۆمەلەکەی ، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی سەماوە ھەوڵی ڕاگرتنی یانەی نەفتی جنوب دەدات بۆ ئەوەی چەند خانەیەک لە ریزبەندی یانەکان بەسەربکەوێت، یانەی نەفتی وەستی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لەسەر یاریگای و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی نەفتی میسان دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی نەفتی وەستیش ھەوڵی بەدەستھێنانی سەرکەوتن و پاراستنی ریزبەندی یانەکان دەدات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە بڕینی یانەکانی تر، نەفتی میسانیش چاوەڕێیە یانەی نەفتی وەست دووچاری شکست بکات، بۆیە پێش بینی دەکرێ ھەردوو تیپ یارییەکی بەھێز ئەنجام بدەن، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٣ی دوای عەسر بەرێوە بچێت.
