یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چاڵاكییەكانی راگرت

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چاڵاكییەكانی راگرت
بەهۆی ئەم باردۆخە ناهەمواریی، كە لە پارێزگای سلێمانی هەیە، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا چاڵاكییەكانی ئەم هەفتەی خولەكانی كوردستان رابگرێت بەمەبەستی پارێزگاریكردن لە یاریزانان و دەستەی راهێنەران و ناوبژیوانان.
وا برێاربوو لەم هەفتەیە یارییەكانی خولی پلە سێیەكان و لاوان و فۆتسالی كچان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەم باردۆخەدا گواستنەوەی یانەكان و ناوبژیوانەكان قورسە.
لە لێدوانێكی تایبەندا سەلام حوسێن سكرتێری یەكێتیەكە گوتی: بۆ پاراستنی ژیانی یاریزانەكان ئەم بڕیارمان دا، چونكە زۆربەی یارییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانییە بۆیە ئەنجامدانی یارییەكان لەم باردۆخەدا ئەستەمە، رۆژی شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆمان ئەنجام دەدین سەیری بارودۆخەكە دەكەین، ئەگەر هاتوو كێشە نەبوو ئەوە یارییەكان لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top