كچانی قەرەقۆش بوونە پاڵەوانی عێراق

كچانی قەرەقۆش بوونە پاڵەوانی عێراق
رۆژی سێشەممە لە شاری دهۆك كۆتایی بە پاڵەوانێتی بالەی كچانی عێراق هات، كە تیاییدا 11 یانە بەشدارییان تیاییدا كردبوو و بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی بالەی عێراق.
لەم پاڵەوانێتیەدا كچانی كوردستان بالە دەستی خۆیان نیشان دا و توانیان بگەنە چوار گۆشەی زێرین، لە یاری كۆتاییدا هەردوو یانەی قەرەقۆش و سەنحاریب رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لەم یارییەدا یانەی قەرەقۆش توانی بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتیەكە مسۆگەر بكات دوای ئەوەی یارییەكەی بە ئەنجامی (3-0) گێم بباتەوە.
لە یاری پلەی سێیەم چوارەم هەردوو یانەی برایەتی و ئەكاد رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا كچانی برایەتی توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-0) گێم ببنەوە و پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەكە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن.
چاوەرَوان دەكرێت پاڵەوانی خولەكە بەشداری لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە بكات.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: شەعلان سپۆرت
Top