لە خولی نایابی عێراق ھەولێر دووچاری شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوو، زاخۆ یەکسان بوو

لە خولی نایابی عێراق ھەولێر دووچاری شکستێکی چاوەڕوان نەکراو بوو، زاخۆ یەکسان بوو
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە شاری بەسرا لەسەر یاریگای ئەو شارە لە یارییەکی ئاست بەرزدا ھەردوو یانەی ھەولێر و مینا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی مام ناوەندییان پێشکەش کرد لەم گێمەش یاریزانانی یانەی ھەولێر نیازی ئەوەیان ھەبوو بتوانن تەنیا گۆلێک تۆماربکەن، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی مینا ھەموو ھەولێکی خۆیاندا بۆ ئەوەی تۆری ھەولێر بھەژێنن لەم ناوەشدا یاریزانی پیشەگەر عومەر خرابوونی توانی یانەی مینا بە گۆلێک پێشبخات، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشبەرانی ھەولێر چەند جارێک ھەولی ئەوەیاندا گۆڵی یەکسان بوون تۆماربکەن، بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود ئەم گێمە بە سوودی یانەی مینا بە کۆتایی ھات، لە گێمی دووەمی یارییەکە ھەر چەندە یاریزانانی ھەولێر ئامانجی یەکسان بوونەوەی یارییەکە ھاتە نێو یاریگا ،بەڵام نەیانتوانی ئامانجەکەیان بپێکن و لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی مینا زیاتر فشاریان خستە سەر گۆڵی یانەی ھەولێر بە پاڵپشتی ھاندەرانی ئامادەبووی یارییەکە زیاتر کۆنترۆلی یاریگان کردبوو و ھێرشی یەک لە دوای یەکیان دەبردە سەر گۆڵی تیپی ھەولێر لەم ناوەشدا ھەریەک لە یاریزانان عومەر خرابونی و زیاد ئەحمەدی یاریزانی کوردی شاری دھۆک توانیان دوو گۆڵی تر بۆ یانەی مینای خاوەن یاریگا تۆماربکەن، لەبەرامبەرش لە خولەکەکانی کۆتایدا باسل مستەفای یاریزانی پیشەگەر سوری یانەی ھەولێر تاکە گۆلێکی بۆ یانەی ھەولێر تۆمارکردو بە ئەنجامەش یارییەکە بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ بە سوودی یانەی مینا بە کۆتایی ھات و مینا سێ خاڵی گرنگی لەسەر حیسابی یانەی ھەولێر بەدەستھێنا، لەم یارییەشدا ھاندەرانی یانەی مینا چەندین دروشمی ڕەگەز پەرستیان لە دژی یانەی ھەولێر بە کارھێنا و دواتریش دەستەی کارگێڕی یانەکە و دەستەی ھاندەرانی یانەکە بە فەرمی داوای لێبوردنیان لە یانەی وەرزشی ھەلوێر کرد لەبەرامبەر ئەوەی ھاندەران دروشمی دوور لە گیانی وەرزشیان بە کارھێنا، لە شاری زاخۆش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی زاخۆ و کەربەلا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لە گێمی یەکەمی یارییەکەش یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و گۆلێک لە رێگەی یاریزان ریکاردی بەرازیلی تۆمارکرا پێشکەوتن و ھەر چەندە یاریزانانی یانەی زاخۆ ھەوڵی زیاتری تۆمارکردنی گۆڵی زیاتریان دەدا، بەڵام لەم گێمە نەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەن و یارییەکە لەم تایمە بە سوودی یانەی خاوەن یاریگا بە کۆتایی ھات، لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە پلانەکانی ڕاھێنەرەکانیان ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی ئەوەی بتوانن گۆڕانکاری لە ئەنجامی یارییەکە بکەن، ئامادەنەبوونی ھاندەرانیش لە تام و چێژی یارییەکەی کەم کردبووە ، بەڵام یاریزانانی زاخۆ سووربوون لەسەر ئەوەی بتوانن ئەنجامی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتایی بھێنن، لەم ناوەشدا ھێرشەکانیان چڕ کردبووە تا سێ خاڵی یارییەکە بۆ سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنن، بەڵام لە خولەکی ٨٠ی یارییەکە عەلا عەباس یاریزانی یانەی کەربەلا توانی بە گۆلێک ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکاتەوە و یارییەکەش بەم تاکە گۆڵە بۆ ھەردوولا بە کۆتایی ھات و یانەی زاخۆ درێژەی بە یەکسان بوونەکان دا، ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە.
شورتە-سناعە ١-٠گۆڵ
جەوییە-ئەمانە١-٠گۆڵ
نەجەف-حدود٢-٠گۆڵ
Top