لە خولی نایابی عێراق دھۆک لە سەماوەی بردەوە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە شاری سەماوە لە یارییەکی بەھێز و پڕ گۆڵدا ھەردوو یانەی دھۆک و سەماوە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دھۆک ھەروەکو بەلێنی ئەوەیاندابوو کە قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردووی یانەکەیان بکەنەوە کاتێک لەسەر یاریگای خۆیان لەبەرامبەر نەفتی جنوب دووچاری شکست ببوون، بۆ ئەم یارییەشدا سائیر جەسامی ڕاھێنەری تیپەکە پلانی تۆکمەی دانابوو بۆ ئەوەی بتوانن بە سێ خاڵی گرنگ بگەرێنەوە دھۆکی ڕەنگین، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دھۆک لەگەڵ فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە دەستیان بەھێرشبردن کرد بە ئامانجی بەدەستھێنانی تۆمارکردنی گۆلێک، لەبەرامبەریش تیپی خاوەن یاریگا بە پاڵپشتی ھاندەرانی ئامادەبووی یاریگە ھەوڵی ئەوەیان دەدا کە زووتر گورزێک لە یانەی دھۆکی میوانینان بدەن، بەڵام لە ئەنجامی کۆتایشدا کوڕانی دھۆک توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٢-٣)گۆڵ و بە سێ خاڵی گرنگ بگەرێنەوە شاری دھۆک گۆڵەکانی دھۆک لە رێگەی ھەریەک لە یاریزانان(عەدنان عەباش ، خالید موشیر وخالید موسا) تۆمارکران، لە بارەی ئەنجامی یارییەکەش محەمەد عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک بە رۆژنامەی خەباتی راگەیاند گوتی: ئێمە لەم یارییە ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کردو یاریزانانی ئێمەش توانیان بەلێنەکەی خۆیان ببەنە سەر کە ئامانجمان سێ خاڵی یارییەکە بوو توانیشمان بێپێکن، لە شاری بەسراش ھەردوو یانەی نەفتی جنوب و زەورا لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، لە باشوری عێراقیش یانەی نەفتی میسان میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغدادی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی نەفتی میسان توانیان یارییەکە بە سوودی خۆی بە کۆتایی پێبھێینت بە ئەنجامی تاکە گۆلێکی بێ بەرامبەر، لە شاری بەغداش یانەی نەفتی وەستی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لە یارییەکی ئاست بەرزدا بووە میوانی یانەی کەرخ لەم یارییەشدا یاریزانانی نەفتی وەست توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە تاکە گۆلێک بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا، لە شاری بەغداش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی تەلەبە و کارەبای ھاوشاری ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی تەلەبە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە سووی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ، ریزبەندی یانەکانیش بەمشێوەی خوارەوەبوو.
١-نەفتی وەست ٦خاڵ
٢-زەورا ٤خاڵ
٣-نەفتی جنوب ٤خاڵ
٤-نەفتی میسان ٤خاڵ
٥-تەلەبە٣خاڵ
٦-دھۆک٣خاڵ
