لە خولی نایابی عێراق ئەمڕۆ ھەولێر چاوی لە سەرکەوتنی دووەمە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارەئەمرۆ یەک شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراقی ژمارەیەک ڕووبەروو بوونەوەی بەھێز لە نێوان یانەکان بەرێوە بچێت، یانەی ھەولێر لە دووەم یاری خۆیدا لە خولەکە لە شاری بەسرە لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی مینا دەبێتەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە و بەردەوامیدان بە ئەنجامە باشەکانیان بە پشت بەستن بە کوڕانی شارەکەیان، بۆیە سائیر ئەحمەدی ڕاھێنەر پلانی تۆکمەی داناوە بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵ لە شاری بەسرەوە، لەبەرامبەریشدا یانەی میناش نایانەوێ بەدەستی بەتاڵ بێنە دەرەوە لە یاریگای خۆیان بۆیە ھەموو کارتەکانی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەبەرامبەر ھەولێر بەکار دەھێنین بۆ ئەوەی ھەولێرییەکان تووشی شکست بکەن ، لە بارەی ئامادەکارییەکانیش کاوەئیبراھیم ڕاھێنەری گۆڵپارێزانی یانەی ھەولێر گوتی: ئامادەکارییەکانمان زۆر باشەو یاریزانانی ئێمە لەوپەری ئامادەباشیدان و بە ھیوای ئەوەین بتوانین درێژە بە ئانجامە باشکانمان بدەین، ھەر چەندە یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆمانە، بەڵام ئێمە سورین لە سەر بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە ھەر چەندە ئێمە بە وەریەکی بەرز یاری دەکەین چونکە لە یاری یەکەمیش لە نێو خاکی خۆمان براوە بووینە بۆیە دەمانەوێ درێژە بە ئانجامی باش بدەین، ھیچ گرفتێکمان نییە و یاریزانانیش تامەزرۆنە بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامە باشەکان، لە شاری زاخۆش یانەی کەربەلا بەبێ ھاندەرانی نێو یاریگا ڕووبەرووی زاخۆی خاوەن یاریگا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ مەشقی تۆکمەیان ئەنجامداوە بە سەرپەشتی ستانی راھێنەری رۆمانی بەھیوای بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتن لە خولەکە چونکە لە ھەفتەی ڕابردوو یانەکە لەسەر یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدابوو بۆیە لە یارییەکەی ئەمڕۆ ھاندەرانی یانەی زاخۆ و دەستەی ڕاھێنەران بە ئامانجی ئەوەن یەکەم ھەنگاو لە خولەکە بھاوێن بە ئەنجامدانی گۆڵ و سەرکەوتن تۆمارکردن بۆ ئەوەی ئەمساڵ کە یانەکە پارەیەکی باشی سەرف کردوە و ئەنجامی باشیش بەدەست بھێنێت، یانەی کەربەلاش کە ھەفتەی ڕابردوو دووچاری شکست ببوو لەبەرامبەر یانەی نەجەف ئەم ھەفتەیە نیازی ئەوەی ھەیە لەسەر حیسابی یانەی زاخۆ بتوانێ ئەنجامی شایستە بەدەستھبێنێت، لەکاتێکیش کە ئەرکیان زەحمەتە لەبەرامبەر یانەی زاخۆ کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ڕووبەرووی خاوەن یاریگا دەبنەوە، بۆیە ھەردوو یانە تامەزرۆی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەن سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٣دوای نیوەرۆ بەرێوەدەچێت، ئەمەش خشتەی یارییەکانی ترە. شورتە-سناعە بەغداد-جەوییە نەجەف-حدود
