پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی كوردستان ئەنجام دەدرێت

پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی كوردستان ئەنجام دەدرێت
وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە ئەكوا پارك لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی كوردستان لەسەر ئاستی كوران بۆ تازەپێگەیشتووان لە تەمەنەكانی (13،14،15،16) ساڵ ئەنجام بدرێت.
لە لێدوانێكی دا سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەر زەوی گوتی: ماوەیەكی زۆرە پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی كوردستان بەهۆی قەیرانی دارایی ئەنجام نەدراوە، ئێمە بە پێویستمان زانی ئەم پاڵەوانێتیە ئەنجام بدەین بەمەبەستی پێشخستنی یاریزانەكانی خۆمان و ئامادەكاری كردنیان بۆ پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وریا گوتی: ئەم پاڵەوانێتیە ماوەی سێ رۆژ دەخاینێت و هەشت یانە بەشداری دەكات ئەوەیش هەریەكە لە یانەكانی ( كەیوان، كەركووك، دهۆك، زاخۆ، پێشمەرگەی هەولێر، قەڵای توركمان، نیشتمان، پێشكەوتن).
لە كۆتایی قسەكانیدا وریا سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەرزەوی گوتی: رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 4ی ئێوارە كۆنگرەی هونەری ئەنجام دەدرێت و كاتژمێر 4:30 ئێوارە یارییەكان دەست پیچ دەكات.
رێبین رەمزی
Top