سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان سەردانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە
بە پێی سەرچاوەیەكی باوەرپێكراو لە نێو لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان، سەردانی سەرۆكی لێژنەكە بەشێوەیەكی نهێنی بووە و بە بێ ئاگای ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی لێژنەكە بووە و هەروەها جێگرەكانی سەرۆكێش بێ ئاگایی خۆیان لەم بابەتە نیشان داوە، بە پێی هەمان سەرچاوە، ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی نیگەرانن لەم كارەی سەرۆكی لێژنەكە و داواكاری روونكردنەوە لەسەر ئەم بابەتە دەكەن، چونكە ناكرێت كارێكی لەم شێوەیە بە تاكە كەسی ئەنجام بدرێت بە بێ گفتوگۆكردن لە كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی و دانانی لێژنەیەك.
جێگەی باسە ئەم سەردانی سەرۆكی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بە بێ ئاگاداری دەزگا راگەیاندنەكان بووە و تا ئێستا زانیاری تەواو لەسەر ئەم بابەتە نییە.
رێبین رەمزی
