وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق 42 یانەی وەرزشى هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق 42 یانەی وەرزشى هەڵوەشاندەوە
وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق بەفەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 42 یانەی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق راگەیاند، كە تیاییدا چوار یانەی وەرزشی لە شاری كەركووك هەلوەشاندەوە.
یانە هەڵوەشیندراوەكان
پارێزگای كەركووك
یانەی دەبس، یانەی زای، یانەی فەتات كەركووك، یانەی تەئاخی.
پارێزگای دیالی
یانەی سەعدیە، یانەی زەهرا خالص.
پارێزگای كەربەلا
یانەی فەكر شەترەنج، یانەی سبتین، یانەی غەدیر.
پارێزگای نەجەف
یانەی ئەمل، یانەی حەیدەریە، یانەی كەرار، یانەی ئەنوار غەدیر.
پارێزگای بابل
یانەی كەفیل، یانەی شوملی.
پارێزگای دیوانیە
یانەی نەجمە
پارێزگای واست
یانەی جیهاد، یانەی شەهید، یانەی هجرە، یانەی بدر، یانەی وەداد، یانەی فرسان، یانەی نسور تایبەتمەند بە كەم ئەندامان.
پارێزگای موسەنا
یانەی وركا، یانەی شەهید حەكیم
پارێزگای زی قار
یانەی قلعە سكر، یانەی بەتحا، یانەی بلدیە الناصریە.
پارێزگای بەسرە
یانەی مەسافی جنوب، یانەی كارەبا الكارسە.
پارێزگای بەغداد- ناوچەی رەسافە
یانەی هیلال، یانەی مەجد، یانەی تحدی، یانەی فەتات بەغداد، یانەی بەغداد تایبەت بە ئۆتۆمبیلی وەرزشی، یانەی ئەسیر، یانەی فیلیە تایبەتمەند بە تۆپی پێی، یانەی تربیەی وەرزشی، یانەی كارەبای ناوەڕاست، یانەی علوم و تكنلوجیا، یانەی صحە.
پارێزگای بەغداد - ناوچەی كەرخ
یانەی شەهید دلف، یانەی تراس تایبەتمەند، یانەی بدر، یانەی بیاع.
جێگەی باسە بە پێی نووسراوی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق ئەمە قۆناغی یەكەمە، چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا قۆناغی دووەمی هەڵوەشاندنەوەی یانەكان دەست پێبكات.
رێبین رەمزی
Top