سزای یانەی زاخۆ هەلنەگیراوە

سزای یانەی زاخۆ هەلنەگیراوە
ئێوارەی رۆژی سێشەممە یانەی زاخۆ لە رێگەی تۆرە كۆمەڵاتیەكان هەواڵی هەڵگرتنی سزای یانەی زاخۆ راگەیاند سەبارەت بە ئامادەنەبوونی جەماوەری یانەی زاخۆ لە یارییەكانی یانەكە بۆ پێنج یاری داهاتوو، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە ماڵپەری یەكێتیەكە هەواڵی هەڵگرتنی سزای یانەی زاخۆ رەتكردووە و تەئكیدی لەوە كردووە، كە یانەكە لە هەفتەی دووەمی خولی عێراق، كە میوانداری یانەی كەربەلا دەكات بە بێ جەماوەر ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە لە كاتی كردنەوەی یاریگای زاخۆی نێودەوڵەتی چەند رووداوەیەك لە یارییەكە روویدا بووە هۆكاری بڕیاردانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، كە یانەی زاخۆ پێنج یاری لە نێو یاریگەی خۆی بە بێ جەماوەر ئەنجام دەدرێت و رۆژی سێشەممە یەكەم یاری خۆی لەگەڵ یانەی مینا بە بێ جەماوەر ئەنجام دا.
رێبین رەمزی
Top