لە خولی نایابی عێراقی ئەمڕۆ ھەولێر وئەمانە،زاخۆ و مینا بەیەک دەگەن
لەمیانی دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە کۆمەلەی دووەمی خولەکە بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراق و کوردستان چەند یارییەکی گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی بەشدار لە خولەکە بەرێوە بچێت، لەسەر یاریگای یانەی وەرزشی ھەولێر لە پایتەختی کوردستان لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە یانەی ھەولێر لە یەکەم یاری خۆیدا لە خولەکە بە تیپێکی تەواو جیاواز و بە ڕاھێنەرێکی نوێ میوانداری یانەی ئەمانەی بەغداد بکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر ئامادەکاری خۆیان کردوە بە ئامانجی بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتن لە خولەکە و ئاشت کردنەوەی ھاندەرانی یانەکەیان کە لە وەرزی ڕابردوو تیپەکە نەیتوانی ھیچ ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنێت، بۆ ئەم یارییەش سائیرئەحمەدی ڕاھێنەری یانەی وەرزشی ھەولێر پلانی تۆکمەی داناوە بۆ یاریزانانی کوردی یانەکە بۆ ئەوەی بتوانێ یەکەم سەرکەوتن و سێ خاڵ لە یارییەکە بەدەست بھێنێت، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی ئەمانە لە ھەولێرەوە ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگا دەبنەوە و ئەرکیان قورسە بۆیە دەیانەوێ بە ئەنجامی باشەوە لەم یارییە دەربجن، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی ھەولێر بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر راگەیاند گوتی: ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە و رۆژانە مەشقی پێویستمان کردوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، ھەر چەندە ڕاھێنەرمان تازە ھاتووە و ماوەی دەستبەرکاربوونی زۆر نییە ، بەڵام متمانەی تەواومان بە خۆمان نییە کە دەتوانین بە پێکھاتەیەکی زۆربەی یاریزانانی کورد دەتوانین لە ئاست ئەو گەورەییە بین و بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، گرفتمان نییە و تەنیا داواکاریمان لە ھاندەران ئەوەیە بێنە یاریگاو ھانی تیپەکەیان بدەن و پشتیگری لە یاریزانانی کوردی خۆیان بکەن، سەرجەمی یاریزانانیش ئامادەن بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاری لە خولەکە، لەلایەکی دیکەوەش یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای خۆی لە زاخۆی دەلال میوانداری یانەی مینای باشوری عێراق دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە لەسەر دەستی ڕاھێنەری بەتوانای یانەکە ستانی رۆمانی و چاویان لەوەیە بە سەرکەوتن دەست بە وەرزی نوێ خولی عێراقی بکەن، ئەمساڵیش زاخۆ جیاوازە لە چاو یانەکانی تر چونکە چەندین گرێبەستی گڕان بەھای لەگەڵ یاریزانان مۆرکردوە و ژمارەیەک یاریزانی بەتواناشی لە دەوری یانەکە کۆکرۆدتەوە ھەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ بەدەستھێنانی یەکەم سێ خاڵ، یانەی میناش نایەوێ بەدەستی بەتاڵ لەم یارییە بێتەدەرەوە ئەمەش خشتەی یارییەکانی ترە.
کەربەلا-نەجەف
سناعە-حدود
قوەجەوییە-شورتە
