ئەلێگری: ئەو وەرزە بۆ ئێمە لە ئێستاوە دەست پێ دەكات

ئەلێگری:  ئەو وەرزە بۆ ئێمە لە ئێستاوە دەست پێ دەكات
یانەی یۆڤانتۆس پاڵەوانی 4 وەرزی ڕابردووی خولی كالچیۆی ئیتالیا لە دوو یاری ئەو وەرزە لە بەرامبەر یانەكانی رۆما و ئۆدێینزیدا تووشی شكست بوو . زۆرێك لە ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی ئەو وڵاتە لە سەر ئەو باوەڕە كۆكن كە هۆكاری ئاست نزمی یانەی خانمە پیرەكە لەو وەرزە دا ڕۆیشتنی پیرلۆ، تێڤێز و ڤیدال بووە . ماكسێملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو كە : حەز دەكەم ئەو دوو یاریە لە بیر بكەم، چونكە خولی كالچیۆ لە ئێستا بە دواوە بۆ ئێمە دەست پێ دەكات، نازانم لە داهاتوو دا چ روودەدات، بەڵام ئێمە بۆمان نیە لە دوای دوو شكست خۆمان بە دەستەوە بدەین، راستە دوو هەفتەی زۆر سەخت و ناخۆشمان تێپەر كردوە . لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەو ڕاهێنەرە باس لەوە دەكات كە هۆكاری شكستەكانیان ئەوە بووە كە یانەكەیان لەو وەرزە دا 10 یاریزانی نوێ هێناوەتە ریزەكانی خۆیەوە ئێمە دەبێ بە خێرایی هەستینەوە، چونكە لە داهاتوویەكی نزیك دا خولی چامپیۆنزلیگیش دەست پێ دەكات و لە ئێستا دا یانەكانی رۆما، میلان و ئەنتەر خۆیان بەهێز كردووە بۆ ململانێ كردنی ئێمە، بۆیە یوڤی دەبێ بە پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز پارێزگاری لە نازناوی خولی كالچیۆ بكات.
Top