كات و ساتی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ فۆتسالی كچان دیاریكرا
گرووپی یەكەم: رانیە، دەروازی راپەرین، ئەفرۆدێت، پیرمەگروون.
گرووپی دووەم: ئافرەتانی هەولێر، ئارارات، زێرەڤانی، كەركووك.
وا بڕیارە یارییەكانی ئەم خولە لە رۆژی (2015/10/2) دەست پێ بكات و لە هەر گرووپێك دوو یانە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین، كە یەكەمی گرووپی یەكەم لەگەڵ یەكەمی گرووپی دووەم یاری دەكات و براوە سەردەكەوێت بۆ یاری كۆتایی خولەكە، و دووەمی گرووپی دووەم لەگەڵ دووەمی گرووپی یەكەم یاری دەكات و براوە لەگەڵ دۆراوی یاری یەكەم یاری دەكات.
لە هەمان كاتدا بڕیاردرا هیچ یاریزانێكی دەرەوەی هەرێم ناتوانێت لە خولی نایابی فۆتسالی كچانی كوردستان یاری بكات و یاریزانانی هەردوو یانەی سەنحاریب و ئاكرێ ئازادن لە گواستنەوە بۆ هەر یانەیەكی خولەكانی نایاب و پلە یەكی فۆتسالی كوردستان، بەهۆی كشانەوەی هەردوو یانەی ئاكرێ و سەنحاریب لە خولی نایابی كوردستان.
جێگەی باسە خشتەی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی فۆتسالی كچانی كوردستان بەمشێوەیە:
گرووپی یەكەم: رانیە- دەروازی راپەرین
ئەفرۆدێت- پیرمەگروون
گرووپی دووەم: ئافرەتانی هەولێر- ئارارات
زێرەڤانی- كەركووك.
جێگەی باسە كچانی زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە بوون.
رێبین رەمزی
