زاخۆ بەشداری خولی باسکەی عێراقی ناکات

زاخۆ بەشداری خولی باسکەی عێراقی ناکات
تیپی باسکەی یانەی زاخۆ بە ھەمان سیناریۆی ساڵی ڕابردوو بڕیاری پاشەکشەکردنیاندا لە خولی نایابی باسکەی یانەکانی عێراقی ، لەگەڵ ئەوەی ئەم وەرزە قەیرانی دارایی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرۆکی یانەکانی ھەرێمی کوردستان داوە دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی زاخۆش بە پێچەوانەی تیپی تۆپی پێی یانەکە کە ئەمساڵ چەندین گرێبەستی گران بەھای لەسەر ئاستی یانەکانی عێراق کردوە، بەڵام تیپی باسکەی یانەکەیان سەڕەرای ئەوەی ناوی لە یانە باسکەکانی عێراق ماوە بەڵام کارگێڕانی یانەکە بەھۆی قەیرانی دارایی بڕیاری پاشەکشەکردنیان داوە لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی ، کارگێڕانی یانەکەش بڕیاری ئەوەیانداوە تەنیا لە خولی نایابی کوردستان بەشداری بکەن، لەبارەی پاشەکشەکردنیان لە خولی عێراقیش سەربەست عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ راگەیاند گوتی: بەھۆی ئەم بارودۆخە ناھەماواری دارایی لە ھەرێمی کوردستان ھاتووە دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بەفەرمی بڕیاری پاشە کشەکردنی تیپی باسکەی داوە لە خولی باسکەی عێراقی، بەفەرمیش نوسراومان بۆ یەکێتی ناوەندی تۆپی باسکەی عێراق کردوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵاممان دەستنەکەوتووە بەڵام ئەوە بڕیارە ئێمە داومانە و لێ پاشگەز نابینەوە ئەوەشمان بۆ روون کردۆتەوە کە قەیرانی دارایمان ھەیە ، جگە لەوەش بۆ ئێمە ناخۆشە تەنیا یەک تیپ لە ھەرێمی کرودستان بەشداری خولی باسکەی عێراقی بکەین و یانەکانی باشور بێنە زاخۆ رێگایەکی دوورە، ئێمە ماوەی دوو ساڵە پشتمان بە گەنجانی شارەکەمان بەستووە لە ھەموو روویەک بۆ خولی نایابی کوردستانیش ئەگەر یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان بڕیاری دەستپێکردنەوەی چاڵاکیەکانی دا ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی بەشداری کێبرکێیەکان بکەین بە یاریزانانی کوردی شاری زاخۆ، ئێستاش ھیچ یاریزانێکی عەرەب و پیشەگەرمان نەماوە چونکە ئێمە ناتوانین پارەی ئەوان دابین بکەین، جگە لەوەش ئێستا ھەفتەی چەند جارێک یاریزانانمان مەشق دەکەن وەکو ئەوەی کەوا لە رووی جەستیەوە ئاستیان دانەبەزێ جگە لەوەش یاریزانانی ئێمە ھیچ مووچەیەکیان نییە تەنیا ئەگەر چاڵاکیەکانی کوردستان دەست پێکردوە ئێمەش لەگەڵیان دادەنیشین بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بکەین و ھەموو مافێکی ئەوان دەستەبەر بکەین، لە ماوەی ڕابردووش لە شاری زاخۆ بەشداری پاڵەوانێتیەکی ٣ یاریزانیمان کرد بە یاریزانانی گەنجی شارەکەمان، ئێمە زیاتر پشت بەتواناکانی یاریزانانی شارەکەمان دەبەستین بۆ ئەوەی سوود لە ئەوان وەربگرین لە بڕی یاریزانانی تر.
کارزان کانەبی
Top