دوای ئەوەی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان وادەی دەستپێکردنی یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستانی دیاری کردکەوا یارییەکانی بە مەرج لە ٢٠ی مانگی ١١ی داھاتوو بەرێوە بچێت، یانەکانی کوردستانیش لە ئێستادا بە داوای ھاوکاری دەگەرێن بۆ ئەوەی دەست بە مەشق و ڕاھێنانەکانیان بکەن، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم کەمپە مەشقیەش عەبدولخالق حەسەن سەرۆکی یانەی وەرزشی گوتی: بەمەبەستی زیاتر خۆ ئامادەکاری تیپی تۆپی پێی یانەکەمان کە پاڵەوانی سێ وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەکانی کوردستانیش و بۆ باشتر ئامادەبوونی یاریزانانی تیپەکەمان بۆ وەرزی نوێ خولەکە ئێمە بڕیاری ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و ڕاھێنامان دا بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە ئەنقەری پایتەختی وڵاتی تورکیا بە ئامانجی باشتر خۆ ئامادەکارییمان بۆ خولەکە، ئێمە ماوەیەکە دەمانەوێ ئەم ئامادەاکرییە ئەنجام بدەین، بەڵام بەھۆی دیاری نەبوونی وادەی دەست پێکردنی خولی نایابی کوردستان ئێمە کەمپە مەشقیەکەمان دواخست بوو، ئێستاش یاریزانان بەسەرپەرشتی راھێنەری یانەکەمان سلێمان رەمەزان لە شاری ئەنقەرا لە ئامادەکارین، بڕیاریشە لە ماوەی ئەم ١٥ رۆژەی ئامادەکارییان چەند یارییەکی دۆستانە لەگەڵ چەند تیپێک ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی دەستەی راھێنەرانی تیپەکەمان بە شێوەیەکی زانستی کەم و کوری ھێلەکانی یاری کردنی یاریزانان دیاری بکەن، ئەمساڵیش جیاواز لە ساڵان یاریزانی کەمان ھێناوەتە ریزی یانەکەمان سەڕەرای ئەوەی ژمارەیەک یاریزانمان ریزی یانەکەیان جێھێشتووە، لەم بڕوایەشم ئەم کەمپە مەشقیە بۆ یاریزانانی ئێمە زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، چونکە ئەرکی ئێمە قورسە بۆ ماوەی سێ وەرزە پاڵەوانی یانەکانی کوردستانین و ئامانجی گەورەمان ھەیە لە خولی کوردستان.
کارزان کانەبی