دھۆک بەردەوامە لە پەڵکێش کردنی یاریزانان
بەمەبەستی بەھێز کردنی ریزی پێکھاتەی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بڕیار وایە لە ٢٠ی مانگی ١١ی داھاتوو بەبەشداری ١٤ یانەی شارەکانی کوردستان دەستپێبکات، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی دھۆک بەردەوامە لە خۆ بەھێز کردن بۆ ھەردووخولی عێراق و کوردستان، لە دواین گرێبەستی یانەکەش بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان یانەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی بەتوانای وڵاتی ئەمریکا رەمەزان موسای بەڕەگەز کورد مۆرکرد بۆ ئەوەی تەنیا بۆ خولی کوردستان یاری بۆ یانەکە بکات، لەبارەی مۆرکردنی گرێبەستەکەش محەمەد عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دھۆک راگەیاند گوتی: ئامانجمان ھەیە لە خولی کوردستان لە پاڵ خولی عێراق بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزان رمەزان موسای یاریزانی کوردی بەتوانای دانیشتوی وڵاتی ئەمریکا بە فەرمی یە و بۆ ماوەی یەک وەرزە تەنیا لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان یاری دەکات، لە بارەی بڕی پارەکەش ناوبراو ئامادە نەبوو ھیچ بڕە پارەیەک دیاری بکات، گوتیشی ئەوە پەیوەندی بە نێوان دەستەی کارگێڕی و یاریزانی ناوبراو ھەیە، دەمانەوێ یاریزانی بەتواناتریش بھێنین بۆ ئەوەی ئەمساڵ ژمارەیەکی گەورە بین لە خولەکە و کێبرکێ لەسەر بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە بکەین وەکو وەرزی ڕابردوو.
