كوردێك بانگهێشتی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق كرا

كوردێك بانگهێشتی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق كرا
هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە یارییەكانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئاسیا لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان، بەرەو وڵاتی قەتەر بەرێكەوت، كە لەم وڵاتە رووبەرووی هەڵبژاردەكانی ( قەتەر، توركمانستان، تاجكیستان) دەبێتەوە.
بۆ ئەم مەبستەش راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق پێكهاتەی تیپەكەی راگەیاند، كە خۆی لە 22 یاریزان دەگرێتەوە، لەم پێكهاتەیە تەنیا یەك یاریزانی كورد بانگهێشتكراوە ئەوەیش یاریزانی تازەپێگەیشتووان و لاوانی هەولێر ( ئەحمەد سەرتیپ) ناسراو بە (لولو).
ئەم یاریزانە بە پێی چاوەدێران دوا رۆژێكی گەش چاوەڕوانی دەكات خاوەن توانایەكی سەیرە لە ماوەی رابردوو لە لایەن یانەی نەسری ئیماراتی گرێبەستی فەرمی پێشكەش كرا و هەروەها بۆ ماوەی 10 رۆژ لەگەڵ یانەكە مەشقی كرد، بەڵام دوا بڕیاری گەرانەوە بوو بۆ هەولێری پایتەخت.
رێبین رەمزی
Top