سلێمانی میوانداری پاڵەوانێتیەكی عێراق دەكات

سلێمانی میوانداری پاڵەوانێتیەكی عێراق دەكات
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە شاری سلێمانی قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی عێراق بۆ پایسكلسواری لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتووان و لاوان و تازەپێگەیشتووان و كچان ئەنجام بدرێت و ماوەی سێ رۆژ بخاینێت، لەم قۆناغە بەفەرمی پاڵەوانی عێراق لەسەر ئاستەكان دەستنیشان بكرێت و هەروەها نوێنەری عێراق بۆ پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە دەستنیشان بكرێت و یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەستنیشان بكرێت.
لەم قۆناغە یانە سەركەوتووەكان بەمشێوەیە:
لەسەر ئاستی كوران بۆ پێشكەوتوان (هەولێر، كۆیە، سەناعە، دغارە).
لەسەر ئاستی كوران بۆ لاوان : (عمادیە، سۆلاڤ، ئیتحاد، سەناعە).
لەسەر ئاستی كوران بۆ تازەپێگەیشتووان : (هەولێر، دهۆك، ئەزدهار، سەنیە).
لەسەر كچان : ( پێشكەوتن، نەرورۆز، سەورەی عەشرین، عفك).
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە لە نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی كۆبوونەوەی هونەری ئەنجام بدرێت.
رێبین رەمزی
Top