هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی ھەولێر بەشداری پاڵەوانێەتی نێودەوڵەتی بۆدرۆم دەکەن

هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی ھەولێر بەشداری پاڵەوانێەتی نێودەوڵەتی بۆدرۆم دەکەن
کارزان کانەبی
دوا بە دوای بەشداری کردنی تیپی تۆپی سەرمێزی ھەڵبژاردەی شاری ھەولێر لە دوو پاڵەوانێەتی تۆپی سەرمێزی نێودەوڵەتی لە شاری تورکیا لە ھەریەک لە پاڵەوانێەتیەکانی شیلە و ئەزمیر لە ئەستەمبۆل لە مانگەکانی ڕابردوو کە توانیان ببنە پاڵەوان و ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، بڕیارە سبەی دووشەممە شاندی تۆپی سەرمێزی ھەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی شاری ھەولێر لە ئاستە جیاوازەکان بۆ جاری سێ یەم بەشداری لە پاڵەوانێەتی بۆدرۆمی نێودەوڵەتی بکات لە وڵاتـی تورکیا کە بڕیارە یارییەکانی بۆماوەی شەش رۆژ بەردەوام بێت ، ھەڵبژاردەی ھەولێریش چاویان لەوەیە بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان، لە بارەی بەشداری کردنیان لەم پاڵەوانێە تیە نێودەوڵەتیە سەردار عەبدولخالق سکرتێری یەکێتی تۆپی سەرمێزی لقی ھەولێر راگەیاند گوتی: ئێمە ساڵانە بەشداری چەندین پاڵەوانێەتی دەکەین لە وڵاتی تورکیا کە ھەموویان نێودەوڵەتیە و چەندین یاریزانی بەتوانا لەسەرجەم ئاستەکان بەشداری تێدا دەکەن، بڕیارە سبەی دووشەممەش ئێمە وەکو شاندی ھەولێر بە ھەریەک لە یاریزانان(سەردار عەبدولخالق،قەلەندەر نەسرەدین،سەرمەددرید،ھاشم رەسول،ئومێد فاروق، نەوزاد محەمەد،محەمەدسەعدوللا،محەمەد سالم) لە ئاستەکانی تەمەن جیاواز لەسەر ئەرکی خۆمان و بەبێ ئەوەی ھیچ کەسێک ھاوکارمان بێت بەشداری ئەو پاڵەوانێەتیە دەکەین و یاریزانەکانیش ئامادەکاری باشیان کردوە و چاومان لەوەیە بتوانین ئەنجامی شایستە لەسەر ئاستی پاڵەوانێەتیەکە بەدەستبھێنن و متمانەی تەواومان بە خۆمان ھەیە کە ئەنجامەکانمان دڵخۆشکەر دەبێت، ئێمە ئەوە سێ یەم پاڵەوانێەتیە لەسەر یەک لە ماویە سی مانگی ڕابردوو بەشداری دەکەین ، سەرجەم پاڵەوانێەتیەکانیش لەسەر ئەرک و مەسروفی خۆمان بووە و ھیچ کەسێک ھاوکاری ئێمەی نەکردوە ئاستەکانیش جیاوازە، ئاستی پاڵەوانێەتیەکەش زۆر زۆر بەھێزە چەندین یاریزانی بەتوانا لەسەرئاستی وڵاتانی جیھانی بەشداری یارییەکان دەکەن، وەکو ھەڵبژاردەی ھەولێریش ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە و بە بەھێزەیەوە دەچینە نێو کێبرکییەکان و چاومان لە نازناوی پاڵەوانێەتیەکەیە
Top