یانەی سلێمانی سێیەمین سەرکەوتنی نوسیەوەو کچانی پێشمەرگەی سلێمانیش نازناوەکەیان لەدەستدا
سەعات 10 و 30 دەقەی بەیانی ئەمرۆ پێنجەشممە کورانی یانەی وەرزشی سلێمانی روبەروی یانەی جەیش بونەوە .
لەیاریەکەدا عومەر ئەیاد و حسێن عومەر و سەیفەدین فەتاح ئاستێکی بەرزیان نمایشکرد و بەئەنجامی (3-0) ئەو یاریەشیان لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا و یەکەمین شکستیشیان دوچاری جەیش کرد.
یانەی نەوتی ناوەراستیش سێیەمین یاریی خۆی لەخولەکەدا بەسەرکەوتن کۆتایی پێهێنا و (3-0) لەیانەی دهۆکی بردەوە.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش یەکەمین سەرکەوتنی تۆمارکرد و (3-1) لەیانەی تاڕمیەی بردەوە.
لەسەر ئاستی کچانیش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کەیەکێک بوو لەپاڵێوراوە بەهێزەکانی دەستەبەرکردنی نازناوەکە بەرامبەر یانەی سناعە (1-3) شکستی هێنا و نازناوی خولەکەی لەدەستدا ، بەڵام کچەکانی پێشمەرگە پلەی دووەمیان پێبڕاو بەوەش دەبن بەیەکێک لەیانە بەشدارەکانی پاڵەوانێتی یانەکانی وڵاتانی عەرەب.
ئەنجامی یاریەکانی سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەم شێوەیە بوو :
پێشمەرگەی سلێمانی 3-1 تاڕمیە
نەوتی ناوەراست 3-0 دهۆک
غازی باشور 3-2 سناعە
سلێمانی 3-0 جەیش .
بێوهی ئهحمهد - بهغدا
