بالەی ئەکاد پاڵەوانی کۆمەڵەی باکور بوو
بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراقی و بە ھاوکاری لقی ھەولێری یەکێتیەکە یارییەکانی پاڵاوتن و سەرکەوتن بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی یارییەکانی کۆمەڵەی باکوری عێراق یارییەکانی لە ھۆڵی داخراوی یانەی ئەکاد لە شارۆچکەی عەنکاوە بەرێوەچوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپە بەشداربووەکانی خولەکە ھەردوو تیپی بالەی کوڕانی ئەکاد و ھێرش گەیشتنە یاری کۆتایی خولی یانە پلە یەکەکانی کۆمەلەکە، لە یارییەکی ئاست بەرز و بەھێزیشدا ھەردوو تیپی ئەکادو ھێرش ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان لە یارییەکە پێشکەش کرد و کوڕانی ئەکادیش بە پاڵپشتی یاریگاو ھاندەرانی یانەکەیان توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یاری کۆتایی خولەکە و سەرکەوتن بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی و سەرئەنجامیش یاریزانانی توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٣-٠)گێم یارییەکەیان بردەوە بەم ئەنجامەش ھەردوو تیپی بالەی ئەکادو ھێرش لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی عێراقی بەشداری دەکەن، جێگای ئاماژە پێکردنە یارییەکانی ئەم قۆناغە لە شاری ھەولێر بەھێزیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی.
