هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی تر مۆركرد

هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی تر مۆركرد
رۆژی چوارشەممە لە بارەگای یانەكەدا بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر، لەسەر راسپاردەی دەستەی راهێنەران گرێبەستی لەگەڵ یاریزان نەدیم كەریم بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
نەدیم كەریم لە دایكبووی ساڵی 1989یە و لە رێزی هەڵبژاردەكانی عێراق (لاوان، ئۆڵۆمپی، یەكەم) یاریكردووە و هەروەها لە ریزی یانەكانی (تەڵەبە، دهۆك، شورتە، قوە جەویە، سوێق شانشینی عوممان).
ئەم یاریزانە لە هێڵی ناوەڕاست و بەرگری یاری دەكات و ئەم گرێبەستە تەنیا بە مووچەی مانگانە مۆركراوە.
جێگەی باسە لەگەڵ مۆركردنی ئەم گرێبەستە ژمارەی یاریزانەكانی یانەی هەولێر، كە بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یانەكە مۆركردووە بووە 24 یاریزان.
رێبین رەمزی
Top